له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی نه‌ژادی له عێراق، بڕیاره ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك
بوش و سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی له واشـنتۆنی پایته‌خت وتووێـژ بكه‌ن.
پـێـشـبینی ده‌كرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر چۆنێـتی چاكـكردن و ڕێـكخستنی هێزه‌كانی ئاسایش له‌و وڵاته‌ی شه‌ڕ وێرانی كردووه.
ڕاپـۆرتی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له زاری به‌رپـرسـانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بڵاویان كردۆته‌وه كه بژاره‌یه‌ك هه‌یه بۆ باشـكردنی بارودۆخی ئاسایش له شـاری به‌غدا، ئه‌ویش به ڕه‌وانه‌كردنی هێزی ئه‌مریـكی زیاتره له به‌شه جیاجیاكانی وڵاته‌كه بۆ ئه‌و شـاره.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی تۆنی سنۆ ده‌ڵێت ئه‌و پلانه ئاسایشـیـیه‌ی كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه له لایه‌ن حكومه‌تی یه‌كگرتووی نوری ئه‌لمالكی له به‌غداوه به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌نجامێـكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
شـایانی باسه ڕاپـۆرتێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پـشتڕاستكرده‌وه كه ده‌ڵێت له ئاكامی ڕووداوه توندوتیژیـیه‌كانی مانگی پـێنج و شه‌ش‌دا، ڕۆژانه زیاتر له 100 كه‌س له عێراقدا كوژراون.