Accessibility links

بۆ وتووێژكردن سه‌باره‌ت به‌ حزبوڵـڵا ڕایس سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس گه‌یشته‌ ئیسرائیل وه‌ك به‌شـێـك له‌و گه‌شـته‌ دیبلۆماسـیـیه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یكات و تیایدا سه‌نـگی خستۆته‌ سه‌ر شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و حزبوڵـڵا له‌ لوبنان.

بڕیاره‌ ڕۆژی سـێـشه‌ممه‌ چاوی بكه‌وێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل، ئێهود ئۆڵمه‌رت، پـێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كه‌ناری ڕۆژئاوا به‌ڕێـبكه‌وێت بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس.

خانم ڕایس پـێش گه‌یشتنی بۆ ئیسرائیل سه‌ردانێـكی كتوپـڕی بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كرد. له‌وێش سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌ دژی حزبوڵـڵا وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیوره‌ كرد.

خانم ڕایس سوپاسی به‌ڕێز سه‌نیوره‌ی كرد له‌سه‌ر ئازایه‌تی و خۆڕاگری و گوتی ئه‌و زۆر نیـگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌وشه‌ ناهه‌مواره‌ی كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی لوبناندا هاتووه‌.

بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خانم ڕایس له‌ كۆنـگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆما ئاماده‌بێت تا وتووێژی زیاتر له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی ئه‌وروپـی و عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا بكات.

XS
SM
MD
LG