سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد ستایشی په‌یوه‌ندی نێوان ووڵاته‌كه‌یی و توركمانستانی كردووه و گوتویه‌تی هه‌ردوو ووڵات هه‌تا هه‌تایه به دۆستی و براده‌ری ده‌مێننه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد ڕۆژی دووشه‌ممه له ئاشگاباد دوا به دوای ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركومانستان‌دا ساپارمورات نیازۆڤ ئه‌م تێبینیانه‌یدا.
سه‌رۆكی ئێرانی گوتی هه‌ردوولا به‌رنوسی چه‌ند ڕێكه‌وتنێكی هاوكارییان داڕشتووه و ئاماده‌ی مۆركردنه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2006 دا، جموجۆڵی بازرگانی له نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا هه‌بووه و به 600 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه.
سه‌رۆكی توركومانستانیش سوپاسی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد و حكومه‌تی ئێرانی و گه‌لی ئێرانی كرد بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌ی له ووڵاته‌كه‌یان كردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش، ڕێبه‌ری ئێرانی به‌ره‌و تاجاكستان به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و هیواداره له‌وێ درێژه به ڕێكه‌وتنه هاوكارییه‌كانی ووزه و گه‌یاندن و چه‌ند بوارێكی دیكه بدات.