كۆمه‌ڵی تیرۆریستی حزبوڵـڵا له بنكه‌ی خۆیه‌وه له باشوری لوبنان، به ڕۆكێت و خومپاره بۆردومانی ژماره‌یه‌ك شار و شـارۆچـكه‌ی باكوری ئیسرائیلی كرد. حزبوڵـڵا هه‌روه‌هاش په‌لاماری نۆبه‌داریـیه‌كی له‌شـكری ئیسرائیلی له‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل دا و هه‌شت سه‌ربازی كوشت و دووی دیكه‌ی به بارمته گرت. ئیسرائیلیش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كرداره سه‌ربازه‌كانی خۆی به‌ره‌و باشوری لوبنان ڕه‌وانه كرد و په‌لاماری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروتی دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارنه‌یه‌ت. سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ڕه‌فتاری شه‌ڕی حزبوڵـڵای خسته وه‌باڵی حكومه‌تی سوریاوه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی نووسراودا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی كرداره‌كه‌ی حزبوڵـڵا ئارامی هه‌رێمه‌كه بنكۆڵ ده‌كات و دژی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی ئیسرائیلی و لوبنانیـیه. ڕایس گوتی به تایبه‌تی ئه‌ركی سه‌رشـانی سوریایه كه نفوذی خۆی بۆ پـشـتیوانیكردنی ئاكامێـكی ئه‌رێنی به‌كار بـهێنێت. گوتی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت دان به خۆیاندا بگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ڕووداوه و پاراستنی ژیانی خه‌ڵـكی بێ گوناح و بنه‌ما سـیڤیـلیـیه‌كان.
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش گوتی ئیسرائیل ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه به‌رگری له خۆی بكات به‌ڵام نیگه‌رانه كه‌وا كرداره‌كانی ئیسرائیل له‌وانه‌یه حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیوره سـسـت و بێ توانا بكات.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " دیموكراسی لوبنان به‌شـێـكی گرنـگه له دانانی بنه‌مایه‌ك بۆ ئاشتی له هه‌رێمه‌كه.
سه‌رۆك بوش گوتی له‌به‌ر پـشـتیوانی سوریا بۆ تیرۆریسـتان ده‌بێت سوریا به‌رپـرسـیار بكرێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " سوریا په‌ناگای به باڵی میلیتانی حه‌ماس داوه، حزبوڵـڵا ئاماده‌یـیه‌كی چالاكانه‌ی له سوریا هه‌یه. ڕاستی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێت بارودۆخه‌كه هێور بـبێـته‌وه ده‌بێت ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی ئیسرائیل لای حزبوڵـڵا بگه‌ڕێنه‌وه و سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د پـێویسته هه‌ندێ ڕێبه‌رایه‌تی بۆ ئاشتی نیشان بدات."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " حزبوڵـڵا نایه‌وێت ئاشتی هه‌بێت، باڵی میلیتانی حه‌ماس نایه‌وێت ئاشتی هه‌بێت، " وه ده‌ڵێت " له ناو ئێمه ئه‌وانه‌ی ئاشـتیـیان ده‌وێت له‌سه‌ر كاركردنی پـێـكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هاندانی ئاشتی."
ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.