كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو، كه
یه‌كێـكیان له به‌غدا بووه و ئه‌وی دیكه‌یان له شـاری كه‌ركوك، به لایه‌نی كه‌م 62 كه‌سی كوشـتووه.
ده‌شـڵێن ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا كه له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی گه‌ڕه‌كی سه‌در بووه 34 كه‌سی كوشـتووه، كه به ماوه‌یه‌كی كورت پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هات كه له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌كی شاره‌وانی ڕوویدا و هه‌شت كه‌سی كوشتبوو.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه پاش چه‌ند كاتژمێرێـك هات به دوای هێرشی هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و به شه‌ڕ هاتن له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در.
له باكوریش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له نزیك دادگای كه‌ركوك 20 كه‌سی كوشـتووه و 50 ی دیكه‌ی بریندار كردووه.
شـایانی باسه ڕۆژی شه‌ممه ڕێبه‌ری سـیاسی و ئاینی عێراقی كۆبوونه‌وه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر پلانی ئاشتبوونه نیشـتیمانیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌لمالكی بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی نه‌ژادی.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز ئه‌لمالكی گوتی ئه‌و یاخیبووانه‌ی ده‌ستیان سووره به خوێن لێـخۆشـبوون نایانگرێته‌وه. بڕیاره به‌ڕێز ئه‌لمالكی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی واشـنتۆن بكات بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش.