تانـك و سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل به درێژایی سـنووره‌كانی لوبنان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به
مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی بچوك له دژی چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا له ناو خاكی لوبناندا.
ڕۆژی شه‌ممه، سه‌ركرده له‌شـكریـیه‌كانی ئیسرائیل گوتیان هێزه زهمینیـیهكانیان له باشوری لوبنان هێرشی سنووردار ئه‌نجام ده‌ده‌ن له دژی ئه‌و ئامانج و نیشـانانهی كه ناكرێت به فڕۆكه تـێـكبـشـكێنرێت، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كیان نه‌كرد بۆ بوونی پلانێـك بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی زه‌مینی گه‌وره له‌م ساته‌دا.
له‌شـكری ئیسرائیلی گوتی فڕۆكه جهنـگیـیهكانیان له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه زیاتر له 150 ئامانجیان پـێـكاوه، له‌وانه جبه‌خانه و مۆڵـگه و باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی حزبوڵـڵا و 11 سه‌كۆی هاویشـتنی ڕۆكێت كه له‌م 11 ڕۆژه‌ی پـێشـوودا له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵاوه بۆ هێرشه ڕۆكێتیـیهكانیان به‌كارهاتووه.
ڕۆژی هه‌ینی، سه‌رۆكی ستوونه‌كانی له‌شـكری ئیسرائیلی ژه‌نه‌ڕاڵ دان هالووتز گوتی ئیسرائیل ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌و تیرۆریسـتانهی ده‌یانه‌وێت زیانی پـێ بگه‌یه‌نن له بن ده‌ر ده‌هێنێت و له ناویان ده‌بات.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل كاغه‌زیان به‌سه‌ر باشوری لوبناندا هه‌ڵداوه، تیایدا هاوڵاتـیـیانی سـڤـیلیان هانداوه كه به‌ره‌و باكوری ڕوباری لیتانی بڕۆن، كه 30 كیلۆمه‌تر له باكوری سـنووره‌كانی ئیسرائیله‌وه دووره.
ئه‌ندامێـكی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ئیسرائیلی ئیسحاق هێرزۆگ ڕۆژی هه‌ینی گوتی هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیان به هاوڵاتیـیانی سـڤیـل له كاتی هێرشه زهمیـنیـیهكاندا نه‌گه‌یه‌نن.
له به‌یرووتیش، سه‌رۆكی لوبنانی ئه‌میل له‌حود گوتی له‌شـكری لوبنانی به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌شی سه‌لمێنێت لهشـكرێـكه شـایانی ڕێزه.