به هه‌زاران له موسڵمانانی وڵاتانی باشوری ئاسیا خڕبوونه‌وه و خۆپـیـشـاندانی
ناڕه‌زایـیان له دژی بۆمبارانكردنی ئیسرائیل بۆ لوبنان سازداوه.
به‌شداربووان داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن شه‌ڕ و كاری توندوتیژی ناوچه‌كه ڕابگرێت.
له هه‌رێمی كشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندستان به هه‌زاران له موسڵمانانی ناوچه‌كه دوای نوێژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له نێو مزگه‌وته‌كاندا ئه‌نجام دا.
ڕێبه‌ری توندڕه‌وی جوداخواز، سه‌ید عه‌لی گه‌یلانی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپـیـشـاندانی ناڕه‌زایی كرد و هه‌ر خۆشی پـێـشـهوایی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپـیـشـاندانێـكی گه‌وره‌ی له سرینیگاری پایته‌خی هاوینه‌ی هه‌رێمه‌كه كرد.
هاوكات له وڵاتی پاكسـتانی هاوسێی به سه‌دان له موسڵمانان له سه‌رانسه‌ری پاكستان خۆپـیـشـاندانی ناڕه‌زایـیان سازدا و به‌شداربووان داوایان له وڵاتانی ئیسلامی ده‌كرد هه‌ڵوێستی توند له دژی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه پـیشـان بده‌ن، هاوكات خۆپـیـشـانده‌ران ئاڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسـرائیلیان ده‌سووتاند.
خۆپـیشـاندانه‌كانی ئیسلام ئابادی پایته‌خت و هه‌روه‌ها چه‌ند شـارێـكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ك كه‌راچی و لاهوڕ و پـیـشـاوهری گرته‌وه.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چه‌ند سه‌د كه‌سـێـك له ده‌كای پایته‌ختی بهنگلادیـشیش خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان له دژی بۆمبارانی لوبنان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دا.