حزبوڵـڵا هێرشی موشه‌كی كردۆته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له باكوری ئیسرائیل، وه بۆته
هۆی برینداربوونی 19 كه‌س. هاوكات فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل هێرشی زیاتریان كردۆته سه‌ر لوبنان.
ڕۆژی هه‌ینی به‌لایه‌نی كه‌م 5 موشه‌كی كاتیۆشا به‌ر شاری حه‌یفا كه‌وت، له كاتێـكدا كه ژماره‌یه‌ك موشه‌كی تریش به‌ر ناوچه‌كانی باكوری ئیسرائیل كه‌وت.
فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیلیش هێرشیان كردۆته سه‌ر لوبنان و به تایبه‌تی له باشوری وڵاته‌كه‌دا. فڕۆكه ئیسرائیلیـیه‌كان نووسراوی هۆشـداریشـیان بۆ خه‌ڵـكانی سڤـیل هه‌ڵداوه‌ته خوارێ و ڕایانگه‌یاندووه كه شوێنه‌كانی خۆیان چۆڵ بكه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ناوچه‌كانی 30 كیلۆمه‌تر نزیك به سـنووری ئیسرائیل ده‌ژین.
هاوكاتیش ئیسرائیل ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیــیانه‌ی بانـگ كردۆته‌وه كه ته‌نها له كاتی پـێویست به‌شـداری هه‌ڵمه‌ته‌كان ده‌كه‌ن. پـێشـبینی ده‌كرێت به‌شداری هه‌ڵمه‌ته زه‌میـنیـیه‌كانی ئیسرائیل له ناو لوبناندا بكه‌ن.
سه‌رباری بانـگه‌شه‌ی سه‌رۆكی لوبنانی و سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندین لایه‌نی تریش بۆ ئاگربه‌سـتێـكی هه‌نووكه‌یی هیچ نیشانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نیـیه كه هیچ كام له لایه‌نه‌كان ئاماده‌ی ڕێـكه‌وتن بن.