هه‌زاران كه‌س ڕوویان كردۆته دوورگه‌ی قوبرس بۆ خۆ ده‌ربازكردن له هێرشـه
ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، كه‌شتی The Orient Queen له به‌نده‌ری به‌یرووته‌وه كه‌وتۆته ڕێ به‌ره‌و قوبرس و یه‌ك هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكی پـێـیه. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن به‌رنامه‌یان هه‌یه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هه‌زاران هاوڵاتی تری ئه‌مریكی بـبرێن بۆ قوبرس.
سه‌رۆك بوش كۆنـگرێسی ئه‌مریكی ئاگادار كردۆته‌وه كه پـێـده‌چێت هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له لوبنان دابنرێت بۆ كۆمه‌كـكردنی گواسـتنه‌وه‌ی هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكی.
ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان هه‌بووه چـونـكه خاو بووه له گواسـتنه‌وه‌ی 25 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكیدا له لوبنانه‌وه. هه‌روه‌هاش به‌هۆی داواكردنی كرێی گواسـتنه‌وه له‌و خه‌ڵـكه ئه‌مریـكیـیانه‌ی ده‌گوێزرێنه‌وه، ئێـسـتا واشـنتۆن وازی له‌و داوایه هێناوه.
ژماره‌یه‌ك كه‌شـتی ئه‌وروپایی تریش له ڕێـدان به‌ره‌و لوبنان بۆ گواسـتنه‌وه‌ی خه‌ڵـكی زیاتر. هیندسـتانیش چوار كه‌شـتی ناردووه بۆ گواسـتنه‌وه‌ی هاوڵاتیـیه‌كانی له لوبنان.
هاوكاتیش هه‌زاران خه‌ڵـكی تری بـیانی له ڕێـگای سوریاوه له لوبنان ده‌رچوون به‌ره‌و وڵاته‌كانیان.
دیـپـلۆماته‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گواسـتراوه‌كان كه‌مترین ماوه له قوبرس بـمێنـنه‌وه چـونكه ئـێـسـتا وه‌رزی گه‌شـتیاریـیه له‌و دوورگه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می ژووری ئوتێـله‌كان و شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه هه‌ن.