باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكی له توركیا ده‌ڵێت تێبینیه‌كانی باڵیۆز رۆس وڵسن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی توركیا مافی ئه‌وه‌ی نیه له دژی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان داكۆكی له خۆی بكات، به هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه.
به‌یاننامه‌ی باڵیۆزخانه‌كه گوتویه‌تی توركیا مافی خۆیه‌تی داكۆكی له‌خۆی بكات، به‌ڵام ده‌توانێت مه‌سه‌له‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و عێراقدا باس بكات.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش هۆشداری توركیای داوه به شێوه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نانه هێرش نه‌كاته سه‌ر بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان له باكوری عێراق. ئه‌مریكا باوه‌ڕی وایه هێرشی له‌و جۆره له‌وانه‌یه ڕه‌وشی باكوری عێراق نائارام بكات.
جێی باسه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان 15 سه‌ربازی توركیان له باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا كوشتووه.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانی توركیاش ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا توركیا پلان بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشێكی یه‌ك لایه‌نانه داده‌نێت كه بكرێته سه‌ر په‌كه‌كه له عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیاش ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگانیش ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا گرتووه و گوتویه‌تی ئه‌مریكا" دوو پێوانه به‌كار ده‌هێنێت"، به مانایه‌كی دیكه ئه‌مه بانێكه و دوو هه‌وا و ده‌ڵێت " له هه‌ر كوێیه‌ك بیت، تیرۆریزم هه‌ر تیرۆریزمه."