ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ناو ئۆتۆمبیلیكدا له شاری كوفه‌ی باشوری عێراق كه خۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه ئاینزاكانن، خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا زیاتر له 50 كه‌س كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سیش بریندار بوون.
پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌كه له نێو قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆری كرێكاران‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه كه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی كارییان كردبوو.
ئه‌م هێرشه له نزیك مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاره‌كه‌دا ڕوویدا كه له‌وێ ژماره‌یه‌ك حاجی له هێرشێكی جودای مانگی ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له نزیك شاری كه‌ركوكیش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك بۆته هۆی كوشتنی 7 ئه‌فسه‌ری پۆلیس.
له لایه‌كی دیكه، كاربه‌ده‌ستان له شاری به‌سره ده‌ڵێن له میانه‌یپێكدادانێكی نیوان عێراقیه‌كان و سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 4 عێراقی ده‌كوژرێن و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و پێكدادانه سه‌ری هه‌ڵدا پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان هه‌ڵمه‌تیان كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی گومان‌لێكراو كه باوه‌ڕكراوه بۆ حه‌شاردانی چه‌ك به‌كارهێنرابێت.
هاوكاتیش، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستگیركردنی چه‌ند ڕێبه‌رێكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی له عێراق ڕاگه‌یاندبوو له نێویاندا تیرۆرستێكی ئوردونی به ناوی ئه‌بو ئه‌فغانی كه به‌رپرسی كوشتنی دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی بوو بوو له مانگی نۆی ڕابردوودا له نزیك شارۆچكه‌ی یوسفیه.