ڕۆژی دووشه‌ممه سـوونامیـیه‌ك كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌گوڕ ڕویدا له كه‌ناره‌كانی
باشوری ڕۆژئاوای دوورگه‌ی جاوای ئه‌نده‌نوسی داوه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 105 كه‌س ده‌كوژرێت و زیانی به‌و باڵـه‌خانانه گه‌یاندووه كه له ڕێـیدا بووه.
شه‌پـۆله‌كانی ئاوی سـوونامیـیه‌كه كه به به‌رزی 2 مه‌تر ده‌بوو پـاڵی به خه‌ڵـكه‌كه‌وه نا له ڕێـگه‌ی گرد و به‌رزایـیه‌كانه‌وه دوور بكه‌ونه‌وه له ناوچه كه‌ناریـیه‌كانی هه‌رێمی جاوای ڕۆژئاوا. زیاتر له 130 كه‌سیش بـێسه‌روشـوێنن، وه زۆربه‌یان له شـارۆچـكه‌ی گه‌شـتوگوزاری پانگاندارانن. له نێو بێـسه‌روشوێنه‌كان دوو لاوی سویدی تیادایه و باوكیشـیان برینداربووه.
شا‌یه‌ت حاڵـێـك به ڕادیۆی ئێـل شـینتای ئه‌نده‌نوسی گوت تسـوونامیـیه‌كه خانوو و بازاڕه‌كانی شـارۆچـكه‌ی پانگاندارانی وێران كردووه. به‌رپـرسـێـكی خۆجێـیی ده‌ڵێت كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن به داروپه‌ردووی ئه‌و شـوێنانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه به پاڵه‌پـه‌سـتۆی شه‌پـۆله‌كانی ئاو وێران بووه، وه ده‌ڵێت زیانی گیانیش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
هه‌روه‌ها ڕێـگاوبانه‌كانی شـارۆچـكه‌ی پانگانداران زیانی زۆری پـێـگه‌یشـتووه، وه ته‌زووی كاره‌باش له زۆربه‌ی ناوچه‌كان بڕاوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له ناو ئۆقیانوسی هیندی به گوڕی 7.7 به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه، زیاتر له 300 كیلۆمه‌تر له جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسـیاوه دوور بووه.
ناوه‌ندی هۆشـداری ڕوودانی سـوونامی له پاسیفیـك كه له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریـكیـیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت ده‌ڵێت بوارێـكی كه‌م هه‌یه بۆ ڕوودانی سـوونامیـیه‌كی چالاكی به‌رفراوان له ناوچه‌كه‌دا.