شاره‌زایانی ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان هۆشداری ده‌ده‌ن که‌وا ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده به خێراییه‌کی زیاتر به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه. هۆشداریشیان دا که ده‌بێت زۆر به خێرایی و بێ دواکه‌وتن ووڵاتان پلانه‌کانی خۆئاماده‌کاری بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه ته‌واو بکه‌ن. لیزا شڵاین له‌م باره‌یه‌وه له جنێڤه‌وه ڕاپۆرتیکی بۆ ناردووین.
لێپرسراوێکی باڵای ڕێکخه‌ری کاروباری ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان و مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ده‌یڤد ناباررۆ ده‌ڵێت له ساڵانی نێوان 2003 و 2006 دا، جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له 16 ووڵاتدا ده‌رکه‌وتووه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا دووجا بووه.
به‌ڕێز ده‌یڤد گوتی " به دڵنیاییه‌وه، ڤایرۆسه‌که زیاترێک و زیاتر به‌ره‌و ووڵاته‌کانی جیهان ده‌ڕوات که بۆ من و هاوکاره‌کانیشم مایه‌ی نیگه‌رانی و دروستبوونی کێشه‌یه‌کی جدییه."
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی تر که بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی، به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیه‌کانه. یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری ڕێکخراوتی ته‌ندروستی جیهانیش ژه‌نه‌ڕاڵ مارگه‌رێت چان ده‌ڵێت تاوه‌کو ئێستا 228 حاڵه‌تی مرۆیی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له 10 ووڵاتدا ڕاگه‌یه‌ندراوه و 130 حاڵه‌تیشیان به گیان له ده‌ستدان کۆتای‌یان هاتووه. چان گوتی " هه‌رگیز نه‌خۆشی له‌م شێوه‌یه‌مان نه‌دیوه که ئه‌مه‌نده ڕێژه‌ی قوربانی هه‌بێت واتا له سه‌دا 50 ی تووشبووه‌کان گیان له ده‌ست بده‌ن."
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده هێشتا به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌روه‌کو نه‌خۆشیه‌کی ئاژه‌ڵی ته‌ماشا ده‌کرێت. مرۆڤه‌کانیش پاش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌کاندا، تووشبوون. هه‌رچه‌ندێکه له‌م مانگانه‌ی دواییدا چه‌ند حاڵه‌تێکی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ بینرا وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌نده‌نوسیا ڕوویدا.
جێگری به‌ڕێوبه‌ری ڕێکخراوی خۆراک و کوشتوکاڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش، ده‌یڤد هارچارک گوتی زۆربه‌ی ووڵاتانی ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا توانیان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه ڕێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که بگرن. ئه‌وه‌ش به‌هۆی جێبه‌جێکردنی ڕێنوماییه‌کانی خۆپاراستن وه‌ک سه‌ربڕینی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه تووشبووه‌کان و به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی پاکژکردنه‌وه و کوتاندنی باڵنده‌کان. هارچارک گوتیشی که‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕاوه‌ستا، ئه‌و کاته بڵاوبونه‌وه و گواستنه‌وه‌شی بۆ مرۆڤ ده‌وه‌ستێت.
به‌ڵام له ئه‌فریقا، مه‌ترسیه‌کی ڕاسته‌قینه هه‌یه، ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان ئه‌گه‌ر به لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت وا خه‌ریکه ده‌بێته په‌تایه‌کی بڵاوه له چه‌ند ووڵاتێکدا. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه چاودێری جێبه‌جێکردنی ڕێنوماییه‌کان ناکرێت .
هارچارک گوتیشی کێشه‌یه‌کی تریش له ئه‌فریقادا به‌دی ده‌کرێت ئه‌ویش بازرگانی کردنه به باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ به شێوه‌یه‌کی نایاساییانه.