Accessibility links

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپـی عێراقی ده‌ڕفێندرێت


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت چه‌ند چه‌كدارێـك به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازیـیه‌وه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقیـیان له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 30 به‌رپـرسی وه‌رزشی دیكه‌یان ڕفاندووه‌.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و چه‌كدارانه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌جیـیه و چه‌ند كارمه‌ندێـكی دیكه‌یان ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ نووسیـنگه‌كانیان له‌ به‌غدا ڕفاندووه‌.

هیچ وورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ نیـیه‌.

له‌ ڕووداوێـكی دیـكه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی شاری به‌غدا دا، له‌شكری ئه‌مریكی بڵاوی كردۆته‌وه‌ سه‌ربازێـكی هاوپه‌یمانان به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ كه‌ له‌ نزیك گه‌ڕه‌كی سه‌در له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كوژراوه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ی پایته‌خت، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌هۆی پـێـكدادانه‌كان به‌ لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG