له ئاكامی هێرشـێـكی ڕۆژی هه‌ینی چه‌كداران بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كی پـشـكنین له شـاری
كه‌ركوكی باكوری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 12 سه‌رباز له هێرشـه‌كه‌دا كوژراون.
هاوكات مزگه‌وتی سـوونه و شـیعه ئاینزاكانیش هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی هێرشـیان كرابۆیه سه‌ر، له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن بۆمبێـك له مزگه‌وتـێـكی سوونه ئه‌مڕۆ له به‌غدای پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و كوژرانی 7 كه‌سی لی كه‌وتۆته‌وه.
له شـارۆچـكه‌ی به‌له‌د رووزیش له ناوچه‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، گولله هاوه‌ن به‌ر مزگه‌وتێـكی شیعه‌كان كه‌وتووه و دوو كه‌سی كوشتووه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی بریندار كردووه.
له په‌ره‌سه‌ندنێـكی دیكه‌دا، به هه‌زاره‌ها عێراقی له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا و له چه‌ندین شـاری عێراقی خۆپـیشـاندانیان كردووه له دژی هێرشـه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان.
خۆپـیـشـانده‌ره‌كان له دژی ئیسرائیل و ئه‌مریكا دروشـمیان به‌رز كردۆته‌وه.