ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا مافی ڤیتۆی له دژی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌کارهێنا که بڕیاربوو بۆ مه‌حکوم کردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئیسرائیل له دژی چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کانی که‌رتی غه‌ززه ده‌ربچێت.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به ڕێژه‌ی 10 له به‌رامبه‌ر یه‌ک ده‌نگ ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕای خۆیان له به‌رامبه‌ر ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره نیشاندا،
به‌ڕێز جۆن بۆڵتن‌ی باڵیۆزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی نوسراوی بڕیاره‌که هیچ هاوسه‌نگیه‌کی تیادا نیه. هه‌روه‌ها گوتی به‌رنوسی ئه‌و بڕیاره ته‌نها باسی له داخوازییه‌کانی یه‌ک لایه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی کردووه و باسی لایه‌نی دیکه‌ی نه‌کردووه.
ئه‌مریکا وه‌ک ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت مافی ڤیتۆ له دژی هه‌موو جۆره بڕیارێک ده‌ربکات و پێشتریش بۆ پاراستنی ئیسرائیلی هاوپه‌یمان هه‌مان مافی به‌کارهێناوه.
جێی باسه، به‌رنوسی ئه‌و بڕیاره داوای له ئیسرائیل کردووه له که‌رتی غه‌ززه بکشێته‌وه و داواشی له چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کان کردووه سه‌ربازه ئیسرائیلیه گیراوه‌که ئازاد بکه‌ن.