هێزه‌کانی عێراقی به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای موثه‌نایان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی گرتۆته ده‌ست که پێشتر له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی به‌ریتانی و ئوستورالی‌دا بوو.
ئه‌م گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسێتیه ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ڕێوه‌ڕه‌سمێکی له‌شکری له شاری سه‌ماوه به‌ڕێوه برا.
سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ی کرد و گوتی ئه‌م بۆنه‌یه هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ به‌ره‌و ده‌ستکه‌وتنی کۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی ووڵاته‌که.
موثه‌نا یه‌که‌م پارێزگای عێراقه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه کوردییه‌کان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقیه‌کان خۆیاندا بێت له دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی عێراق له ساڵی 2003دا.
کۆشکی سپیش ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک بوش له 25 ی مانگی حه‌وت‌دا له واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌لمالکی کۆده‌بێته‌وه. کۆشکی سپی گوتی هه‌ردوو ڕێبه‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنێتی پشتگیری‌کردن له هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی ئاسایش و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ووڵات گفتوگۆ ده‌که‌ن.
له‌شکری ئه‌مریکیش ڕایگه‌یاند که ڕۆژی پێنج شه‌ممه هه‌لیکۆپته‌رێکی ئه‌مریکی جۆری ئه‌پاچی له باشوری خۆرئاوای به‌غدا که‌وتۆته خوارێ، به‌ڵام دوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی توانیویانه ڕزگارییان ببێت. له‌شکر گوتویه‌تی هۆکاری که‌وتنه‌خواره‌وه‌که نه‌زانراوه.
هاوکاتیش، له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت سه‌رۆکی پێشووی عێراق سه‌دام حوسه‌ین و سیان له ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌که مانیان له خواردن گرتووه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر نه‌پاراستنی ژیانی پارێزه‌ره‌کانیان.
دانیشتنی داهاتووی دادگایی کردنی سه‌دامیش بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامی داوه، بڕیاره له 24 مانگی حه‌وت‌دا به‌ڕێوه بچێت.