ئیسرائیل په‌ره‌ی به هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی له دژی لوبنان داوه له هه‌وڵێـكی بۆ
زامنكردنی به‌ردانی دوو سه‌ربازه‌كه‌ی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن گه‌ریلاكانی حزبوڵڵاوه ڕفێندراون.
دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئیسرائیل بۆ جاری دووه‌م هێرشی كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروتی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌روه‌ها ئیسرائیلیـیه‌كان دوو بنـكهی ئاسمانی له‌شـكری لوبنانیشیان له نزیك سنووره‌كانی سوریاوه بۆردومان كرد، وه ئابڵۆقه‌یه‌كی ده‌ریایی و ئاسمانیـیان به‌سه‌ر لوبناندا سه‌پاندووه.
كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن زیاتر له 50 كه‌س له ئه‌نجامی هێرشـه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون. هاوكات ئیسرائیلیش ده‌ڵێت 8 له سه‌ربازه‌كانی كوژراون، هه‌روه‌ها كه‌وتنی ڕۆكێتێـكی حزبوڵـڵا له كاتێـكی زووی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌دا به‌سه‌ر باكوری ئیسرائیل‌دا بووه مایه‌ی كوژرانی یه‌كێـك به لایه‌نی كه‌مه‌وه.
به‌رپـرسـانی ئیسـرائیلی ده‌ڵێن ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه هێرشـێـكی ڕۆكـێـتی حزبوڵـڵا كراوه‌ته سه‌ر حه‌یفا كه سـێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئیسرائیلیـیه، به‌ڵام هیچ ڕاگه‌یاندنێـك سه‌باره‌ت به زیانه‌كان بـڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه ڕۆكێـت بگاته شـوێنێـكی ئاوه‌ها دوور له ناو ئیسرائیل‌دا كه نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له سنووری لوبنانه‌وه دووره. حزبوڵـڵاش له‌لای خۆیه‌وه به‌رپـرسـیارێـتی له‌و كاره ڕه‌تـكرده‌وه.
حكومه‌تی لوبنانیش داوای ئاگر به‌سـتێـكی گشتی ده‌كات.
شـایانی باسه هێرشی ڕۆكێـتی كرایه سه‌ر حه‌یفا پاش چه‌ند كاتژمێرێـك له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رگری میللی به لێدانی ئه‌و شـاره ئه‌گه‌ر هاتوو ئیسرائیل گه‌ڕه‌كه شـیعیـیهكانی به‌یروت بۆردومان بكات، كه بنكه‌یه‌كی حزبوڵـڵایه. ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی ناوچه‌كانی باشوری كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌وانه‌یه ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا حه‌سه‌ن نه‌سروڵـڵا بكاته ئامانج.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه حزبوڵـڵا پلان داده‌ڕێژێت بۆ ڕه‌وانه‌كردنی سه‌ربازه ڕفێندراوه‌كان بۆ ئێران. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ئه‌و تومهتهی ڕه‌تـكردۆته‌وه.