ئیسرائیل ده‌ستی به چوونه ژوره‌وه‌یه‌كی له‌شـكری گه‌وره كردووه بۆ ناو لوبنان به
مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی كه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن گه‌ریلاكانی حزبوڵڵاوه ڕفێندراون. به لایه‌نی كه‌م 3 سه‌ربازی ئیسرائیلی له پـێـكدادانه‌كاندا كوژراون و ئیسرائیل هۆشـداری داوه به حزبوڵڵا كه كرداره‌كانی به نرخێـكی زۆر قورس له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت.
ڕاگه‌یاندنی ڕفاندنی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی له ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لمه‌ناری حزبوڵڵاوه بڵاو كرایه‌وه، وه ده‌ڵێت زوویه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه و له میانه‌ی هێرشـێـكی سنوریدا ئه‌و دوو سه‌ربازه ڕفێندراون. له به‌رامبه‌ریـشدا هێزه زه‌مینیـیه‌كانی ئیسرائیل چوونه‌ته ناو لوبنانه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به شوێن ئه‌و دوو سه‌ربازه‌دا. هه‌روه‌ها ئیسرائیل به تۆپ و فڕۆكه له ئامانج و نیشـانه‌كانی حزبوڵڵایان داوه له باشوری لوبنان.
له لێدوانێـكدا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا مارك ڕگێڤی ده‌مڕاستی ده‌ڵێت حزبوڵڵا به‌رپـرسه له‌م توندوتیژیـیانه، وه ده‌ڵێت پـێده‌چـێت ئاڵۆزكاریمان له باكور هه‌بێت و زۆر ڕوون و ئاشـكراشه ئه‌و ئاڵۆزكاریـیانه له دیوی لوبنانه‌وه ده‌ستی پـێـكردووه و ئیسرائیلیش وه‌ڵامی گونجاوی خۆی ده‌داته‌وه.
له ده‌می پـێشـوازیـیه‌كی تایبه‌تدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن، ئێهود ئۆڵمه‌رت سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل گوتوویه‌تی گه‌ریلاكانی حزبوڵڵا باجێـكی زۆری كاره‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن و ئاگاهیشـی داوه ئیسرائیلیـیه‌كان چاوه‌ڕوانی ڕۆژانـێـكی سه‌خت بن له پـێـشـیاندا.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌رپـرسیارێتی ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی حكومه‌تی لوبنان ده‌نێت بۆ بێ وه‌یی ئیسرائیلیـیه ڕفێنراوه‌كانی.
هه‌واڵه‌كانی ئه‌م توندوتیژیـیانه له سنوری باكوری ئیسرائیل هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیه‌ی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه كه بووه مایه‌ی كوژرانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 فه‌له‌ستینی. له‌و هێرشه‌دا محه‌مه‌د ضه‌یف كه یه‌كێـكه له گه‌وره میلیشـیاكانی حه‌ماس بریندار بووه. له هه‌مان ده‌می ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیه‌شدا هێزه زه‌مینیـیه‌كانی ئیسرائیل زیاتر چوونه‌ته ناو جه‌رگه‌ی غه‌ززه‌وه و ڕێـك كه‌رتی غه‌ززه‌یان كردۆته دوو به‌شه‌وه.