گه‌وره سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت تیرۆریستـانی ئه‌لقاعیده و ده‌سته و
تاقمه‌كانی ئیعدام كردنی سه‌ر به شـیعه ئاینزاكان به‌رپـرسـێـتی سه‌ره‌كیـیان له‌سه‌ره بۆ ئه‌و شه‌پـۆلی توندوتیژیـیه ئاینزایـیانه‌ی به‌غدا.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی خۆی دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ڕامسـفێـڵد وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، دۆناڵد ڕامسـفێـڵد گه‌یشته به‌غدا به سه‌ردانێـكی ڕانه‌گه‌یندراو. وه پاش كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و ئه‌مریكیدا گوتوویه‌تی پـرۆسه‌ی سـیاسی بۆ باری ئاسایشی عێراقی گرنـگه. وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت پلانی ئاشـتبوونه‌وه نیشـتیمانیـیه‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكی، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌شـێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كۆتایی هێنان به‌و توندوتیژیـیه ئاینزایـیه‌كانی به‌غدای گرتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ڕامسفێـڵد گوتوویه‌تی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه‌كان و عێراقیـیه‌كان له به‌غدا له 40 هه‌زاره‌وه زیادكراوه بۆ 55 هه‌زار سه‌رباز.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ 7 كه‌سی له چێشـتخانه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا دا كوشـتووه. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن ته‌رمی 20 شۆفێری پاس و ئۆتۆبیـسـیان دۆزیوه‌ته‌وه كه زوویه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه له باكوری به‌غداوه ڕفێندرابوون.