سه‌رۆكی چین ده‌ڵێت ئه‌و له دژی هه‌ر هه‌ڵوێسـتێـكه كه كار بكاته سه‌ر ڕه‌وشی دوورگه‌ی
كۆریا، له كاتێـكدا كه ژاپـۆن و وڵاتانی دیكه به‌رده‌وامن له فشارخستنه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوه‌كو بڕیاری سزای كۆریای باكور بده‌ن پاش تاقیـكردنه‌وه موشه‌كیـیه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابوردوو.
ئاژانسی ڕه‌سمی هه‌واڵی چین (خینوا) بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆك هوو ژینتا‌و ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتێـكی په‌رله‌مانی كۆریای باكوردا یانـگ هیۆنگ سۆپ ئه‌م تێـبیـنیانه‌ی دا. به‌ڕێز هۆ گوتوویه‌تی ئه‌و هه‌میشه هانی ئاشتی و سـه‌قامگیری ده‌دات.
هه‌ر ڕۆژی سـێـشه‌ممه‌ش كرسـتۆفه‌ر هیڵی نێردراوی ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه پـكین تا درێژه به وتووێژه‌كانی بدات له‌گه‌ڵ چین سه‌باره‌ت به كۆریای باكور، به په‌یامنێرانیشی ڕاگه‌یاند كه وتووێژه‌كان له قۆناغی سه‌ختدایه، وه بۆیه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت له نزیكه‌وه ڕاوێژی پـكین بكات.
ڕۆژی سێشه‌ممه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆنیش، تۆمۆهیكۆ تانیگوچی گوتویه‌تی تۆكیۆ ڕۆژێـك یاخود دوو ڕۆژی دیكه چاوه‌ڕوان ده‌كات پـێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پـێـشـكه‌شـكردنی داواكه‌ی بۆ سزادانی كۆریای باكور به‌هۆی تاقیـكردنه‌وه‌ی حه‌وت موشه‌ك له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا به‌رده‌وام بێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و ده‌نـگدانه‌ی دواخست كه به نیاز بوون بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سزادانی كۆریای باكور ئه‌نجامی بده‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینیش خانم ژیان گیو ده‌ڵێت كاردانه‌وه‌ی ژاپـۆن له به‌رامبه‌ر تاقیـكردنه‌وه‌كانی پـێـنجی ئه‌م مانـگه‌ی كۆریای باكور پـتر له ڕاده‌ی پـێویست بووه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئه‌و سزایانه ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه تـێـك ده‌دات و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ش به‌ش ده‌كات.