یاخیبوانی عێراقی سه‌ر به ئه‌لقاعیده وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ته‌رمی دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی سه‌ربڕاو نیشان ده‌دات كه له مانگی ڕابردوودا ڕفێندرابوون و كوژران.
له‌شكری ئه‌مریكیش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه ڤیدیۆییه ناشرینانه‌ی مه‌حكوم كرد و گوتی ئه‌و وێنانه " سروشتی دڕنده‌یی و دڵڕه‌قی ئه‌و تیرۆرستانه ده‌رده‌خات كه نرخی ژیانی مرۆڤیان له لا نیه."
ئه‌و وێنه ڤیدیۆییه ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ په‌یامێكدا بڵاوكرایه‌وه كه ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازانه كوژراون به مه‌به‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی و كوشتنكارییه‌ی له دژی كچێكی شاری مه‌حمودییه له باشوری به‌غدا ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه له ڕۆژی 16 ی مانگی شه‌شی ڕابردوو له شارۆچكه‌ی یوسفیه‌ی