پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك هێرشدا كه له چوارده‌وری به‌غدا ڕوویداوه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه ته‌رمێكی تیادا بووه و به‌ره‌و شاری نه‌جه‌فی پیرۆزی زۆرینه‌ی شیعه‌كان براوه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژراون
له نزیك ناوچه‌ی گرین زۆونی ئاسایش توندیش‌دا، له ئاكامی دوو هێرشی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ 15 عێراقی و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژراون و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له گه‌ڕه‌كی مه‌نسوری خۆرئاوای به‌غداش، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆمپانیایه‌كی كۆنتراكتی عێراقی و5 كه‌سیان لێ كوشتوون.
له لایه‌كی دیكه‌ش، وسام جابر ئه‌لعه‌وادی به‌ڕێوبه‌ری قونسوڵخانه‌ی عێراقی له شاری كرمانشای ئێران له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا كوژراوه.