پـێشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵ به ئێرانه‌وه بنێت له‌سه‌ر
ده‌سته‌ی پـێشـنیاره هانده‌ریـیه‌كانی ڕۆژئاوا وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه تا كۆتایی به قه‌یرانه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بهێنرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، خافێر سۆلانا و دانوستانده‌ری باڵای ئێرانی عه‌لی لاریجانی وتووێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن كاتـێـك ڕۆژی سێشه‌ممه له برۆكسل كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه پـێش ڕۆژێـك دێت له به‌یه‌كگه‌یشتنی دیبلۆماتانی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه ههمیشهیییهكهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا له پاریس تا پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران‌دا له‌سه‌ر ده‌سته‌ی پـێشـنیاره‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌بوو، بكه‌ن. ئه‌وان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئایا به‌رده‌وام بن له وتووێژه‌كان و یان بگه‌ڕێن به دوای كردارێـكی ته‌مێ كردن له دژی تاران.
ڕۆژی دووشه‌ممه له واشـنتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی مارگرێت بێـكێت به په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاند كه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ئێران وه‌ڵامی خۆی له‌سه‌ر پـێشـنیاره هانده‌ریـیه‌كان بداته‌وه.
ئێران پـێشتر گوتویه‌تی تا مانـگی هه‌شت وه‌ڵام ناداته‌وه.