نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـێـشـوازی له بڕیاری ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به‌ریتانیا كرد سه‌باره‌ت
به ناردنی هه‌لیـكۆپـته‌ری زیاتر و هه‌روه‌ها 900 سه‌ربازی دیكه بۆ ئه‌فغانستان.
ئه‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به‌ریتانیا له‌و ده‌مه‌دایه كه شه‌ڕ له دژی یاخیبوانی تاڵیبان له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
نێراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌فغانستان، تۆم كۆێنگز هانی وڵاتانی دیكه‌ش ده‌دات جێ پـێی به‌ریتانیا هه‌ڵـگرن. هه‌روه‌ها نێراوه‌كه ده‌شـڵێت ئه‌فغانسـتان به كاتێـكی دژوار‌دا تێـپه‌ڕ ده‌بێت و پـشت به‌ردانیان بژاره نیـیه.
هاوكات هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی سه‌ربازی له باشوری ئه‌فغانسـتان هێزه‌كانیان پـتر له 40 چه‌كداری تاڵیبانیان كوشـتووه. له‌و باره‌یه‌وه لێـپرسـراوانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن له كرده له‌شـكریـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی ناسراوی توندڕه‌وان له ناوچه‌ی كارینكۆتی سه‌ر به هه‌رێمی ئۆرزگان، سه‌ربازێـكی ئه‌فغانی كوژراوه و سێ له سه‌ربازانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بریندار بوون.