ڕێبه‌ری گروپی حه‌ماسی ئیسلامی دووره وڵات ده‌ڵێت ئیسرائیل له پـێناو ئه‌وه‌ی
ئازادكردنی سه‌ربازه به‌دیلگیراوه‌كه‌ی كه له لایه‌ن میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه گیراوه مسۆگه‌ر بكات ده‌بێت هه‌موو به‌ندكراوه فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان ئازاد بكات.
خالد مشـعهلی ڕێبه‌ری حه‌ماس له درێژه‌ی گوته‌كانیدا گوتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله ئیسـرائیلیـیهكه كۆكن. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه له‌ژێر بارودۆخێـكی ئاسایشی توندا له دیمه‌شـقی پایته‌ختی سوریا ئه‌م تـێـبـیـنییانهی ڕاگه‌یاند. له گوته‌كه‌یدا خالد مشـعه‌ل ئاماژه‌ی به‌سه‌ربازه ده‌سـتگیركراوه ئیسرائیلیـیه‌كه دا و به‌دیلی جه‌نگی ناوزه‌ند كرد، هاوكات هێرشه‌كانی ئیسرائیلیشـی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه به‌هۆی ڕفاندنی سه‌ربازێـكی ئیسرائیلیـیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه مه‌حكوم كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی دانوسـتاندن له‌سه‌ر ئازادكردنی سه‌ربازه ئیسـرائیلیـیهكه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی دیله فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه. به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت كرده‌ی له‌شـكری ئیسـرائیل درێژه‌ی ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ربازه ئیسـرائیلیـیهكه ئازاد ده‌كرێت و چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له هه‌ڵدانی ڕۆكـێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌وه‌ستن.
هاوكات لـێپـرسـراوانی فه‌له‌سـتینی ڕاده‌گه‌یه‌نن له ئاكامی هێرشـێـكی ئاسمانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 3 میلیشـیای فه‌له‌سـتینی كوژراون.
شـایانی باسه له‌و ده‌مه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌سـتیپـێـكردووه پـتر له 50 فه‌له‌سـتینی كوژراون.