له كاتێكدا كه ڕووداوه توندوتیژییه‌كان له پایته‌ختی عێراق به‌رده‌وامه، سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی بانگه‌شه بۆ پاراستنی یه‌كێتی ڕیزه‌كانی گه‌ل ده‌كات.
دكتۆر نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له میانه‌ی ووتارێكدا داوای له هه‌موو عێراقیه‌كان كردووه كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و پێكه‌وه كار بۆ نه‌هێشتنی تیرۆرستان بكه‌ن.
له باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌وه، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا، مارگه‌ریت به‌شیر و عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا دوو ڕاپۆرتی جودایان بۆ ئاماده كردووین.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ئه‌و ڕاپۆرتانه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایلانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.