ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌ك ناڕه‌زایـیه‌ك له دژی پـرۆژه‌ی یاسایه‌كی نوێی ڕۆژنامه‌گه‌ری كه
مشـتومڕێـكی زۆری ناوه‌ته‌وه، تاكه ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌رهه‌ڵـسـتكار یان سه‌ربه‌خۆ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌رنه‌چووه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وای كرد به سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان تا ناڕه‌زایی ده‌ربڕن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌درێت بۆ سنورداركردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی میسریدا مانیان گرتبوو و دوو ئه‌وه‌نده پـۆلیسیشـیان بۆ هاتبوو، هاوكات په‌رله‌مانتارانیش وتووێـژیان سه‌باره‌ت به پـرۆژه‌ی یاسا نوێـیه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرد.
به‌پـێی ڕه‌شـنووسی یاسا نوێـیه‌كه سزای تاوانی ناوزڕاندن ده‌كاته نزیكه‌ی دوو سـاڵ زیندانی. هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌كی تریشـدا ڕێـگه به زیندانكردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌دات كه به‌رپـرسه حكومیـیه‌كان به گه‌نده‌ڵی دارایی تاوانبار ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی میسری، جه‌لال عارف ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان یاساكه په‌سه‌ند بكه‌ن ئه‌وا ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رهه‌ڵـستی كردنی و كار ده‌كه‌ین بۆ شـكست پـێـهێنانی. ده‌شـڵێت ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له تێـكۆشـانمان بۆ دانانی یاسایه‌كی ڕه‌وا كه ڕێـگه به ڕۆژنامه‌گه‌ری بدات ڕۆڵی خۆی بـبیـنێت.