خۆسێه ڕامۆس هۆرتای خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبـڵ بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری نوێی تیمۆری
ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستنیشانـكرا، به‌م شـێوه‌یه كۆتایی به ڕه‌وشی نائارامی سیاسی له وڵاته‌كه‌دا ده‌هێنرێت.
سه‌رۆكی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات شانانا گووسماو ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی پارتی فرێتیلینی ده‌سه‌ڵاتدار له وڵاته‌كه‌یاندا.
به‌ڕێز ڕامۆس هۆرتا مانگی ڕابوردوو له پـۆسـته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری كشـایه‌وه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌دژی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر ماری ئه‌لكه‌تیری.
به‌ڕێز ئه‌لكه‌تیری له مانگی شه‌شدا وازی له پـۆسـته‌كه‌ی هێنا پاش ئه‌وه‌ی تاوانباركرا به به‌كارهێنانی یاخیبوونی له‌شـكری بۆ مه‌رامی خراپ كه بووه مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئاژاوه و نائارامی له وڵاته‌كه‌دا.
ده‌ستـنیشانكردنی ڕامۆس هۆرتا بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری كه به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك شانانا گووسماو و ڕێبه‌رانی پارتی فرێتیلین كه پشتگیری له ئه‌لكه‌تیری ده‌كه‌ن بووه، هۆیه‌كی سه‌ره‌كیـیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و وڵاته بچوكه.