بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی ووڵاتی كوێت‌دا، ژنان بتوانن ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كان بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی داده‌نرێت و شایسته‌ی پێ ناسینه.
له كوێت، نزیكه‌ی 340 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه وژنانیش له سه‌دا 57 ی ئه‌و ژماره‌یه پێك ده‌هێنن. 27 كاندیدیش له نێو ئه‌و 250 كه‌سه‌ی خۆیان به‌ربژار كردبوو، ژن بوون.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ ژنێكیش هه‌ڵنه‌بژێرا، به‌ڵام به‌شداری ژنانی كوێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو و ئه‌وه‌ش به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت ژنان و پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شایسته‌ی دیموكراسین، " هه‌ندێ كه‌سان هه‌ن ده‌ڵێن دیموكراسی ته‌نها بۆ پیاوانه. له ڕاستی‌دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕاسته. بوونی دیموكراسی به نیوه‌یی، دیموكراسی نیه. هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێك له ڕێبه‌ره موسوڵمانه ژنه‌كانیش گوتبووی كۆمه‌ڵگا وه‌ك باڵنده‌یه‌ك وایه، واتا دوو باڵی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هاتوو باڵنده یه‌كێك له باڵه‌كانی نه‌ما ئه‌وا ناتوانێت بفڕێنرێت."
ڕۆڵا ده‌شتی، ئابوری‌زانی كوێتی گوتویه‌تی ئێمه وه‌ك ژنانی چالاكیخواز هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی كۆسپ و ته‌گه‌ره بوینه‌ته‌وه و ده‌بێت هه‌ر خه‌بات بكه‌ین.
عه‌دنان ئه‌لشیتی كه ده‌روونزانێكی منداڵانه به ڕۆژنامه‌وانێكی گوت هه‌موو كاندیده‌كان ناچار كرابوون له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا باس له كێشه‌كانی ژنان بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنان ئێستا قورساییه‌كی سیاسی زۆرییان هه‌یه.
.باسل ئه‌لره‌شید كه كاندیدێكی پیاوه گوتویه‌تی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا، چه‌ند جارێكی زۆر چاوی به ژنان كه‌وتووه و ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانیان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به لایانه‌وه گرنگ بووه پرسیاری لێكردوون و گوتی ژنان به به‌شێكی زۆر گرنگی ده‌نگده‌ران داده‌نرێن.
ووته‌بێژی جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ئاده‌م ئێره‌ڵێ له ڕاگه‌یاندنێكدا گوتویه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی كوێت ده‌كات كه‌وا توانیان هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانیان له 29 ی مانگی شه‌ش‌دا به‌ڕێوه به‌رن.
به‌ڕێز ئێره‌ڵی گوتیشی كوێت یه‌كه‌م ووڵاته كه تیایدا ژنان ده‌نگ بده‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆیان كاندید بكه‌ن. به‌شداربوونی هه‌موو ووڵاتیان به ژنان و پیاوانه‌وه ئێجگار زۆر بوو. ئه‌م به‌شداری كردنه‌ش له ناو هه‌موو كه‌لتوره‌كان و ناوچه‌كاندا، نرخ و به‌های دیموكراسی خۆی هه‌یه.
ئـه‌م گوتاره بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه.