دادگایه‌كی یه‌مه‌نی 19 كه‌سی به‌بێ تاوان داناوه پاش ئه‌وه‌ی تاوانباركرابوون به
نه‌خشه‌كێشان بۆ هێرش بردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا.
ڕۆژی شه‌ممه دادگاكه بڕیاری دا به‌وه‌ی به‌ڵـگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌سـتانیـیه كه ئه‌و تاوانانه بسه‌لمێنێت.
له‌و كۆمه‌ڵه پـێـنجیان سعودین، وه تاوانباركرابوون به پلانـگێڕان بۆ كوشـتنی خه‌ڵـكانی ئه‌مریكی و ڕۆژئاوایی له یه‌مه‌ندا.
شـایانی باسه له دوای ڕووداوه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری ساڵی 2001 ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌مه‌ن شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌كات. له دوای ئه‌و هێرشانه‌ی له‌و وڵاته ڕوویدا، له‌وانه هێرشه‌كه‌ی سـاڵی 2000 كه كرایه سه‌ر كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی (كۆل)، یه‌مه‌ن ڕێـوشوێنی توندی له دژی ئه‌و چه‌كدارانه گرتۆته‌به‌ر كه په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.