ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه دواهه‌مین یاری پاڵه‌وانێـتی جامی جیهانی تۆپـی پـێ له ئه‌ڵمانیا له
نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسـا و ئیتاڵیا ده‌كرێت.
مۆندیالی 2006 به به‌راورد له‌گه‌ڵ مۆندیاله‌كانی تردا چۆن بووه؟ ئاستی وازیـیهكان، توانای تیپـهكان، یاریزانه زۆر به ناوبانـگهكان، تۆماره نوێـیه‌كان، بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان، ئه‌ڵمانیای میواندار، هانده‌رانی یاریـیهكان و كار و كاردانه‌وه‌كانیان، ئه‌مانه و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی تریش ئه‌حمه‌د بارزانی له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ یاریزانی پـێشـووی یانه‌ی هه‌ولێر، هه‌ڵۆ دزه‌یی و دانا حه‌مه كه‌ریمی ناوبژیواندا باسیان ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.