سه‌رۆك بوش به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی جیهانیدا كردووه تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه هه‌وڵی پتركردنی فشاره‌كان له‌سه‌ر كۆریای باكور بده‌ن به تایبه‌تی دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه موشه‌كیه‌كان.
ووته‌بێژی كۆشكی سپی، تۆنی سنۆ گوتی به‌ڕێز بوش سوپاسی سه‌رۆكی چینی هو ژینتاوی كردووه كه‌وا به ڕاشكاوانه له دژی ئه‌و تاقیكردنه‌وه موشه‌كیانه قسه‌ی كردووه. هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر گرنگی قه‌ناعه‌ت كردن به كۆریای باكور كردووه كه‌وا ڕازی ببێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ووت‌وێژی شه‌ش لایه‌نی تایبه‌ت به چه‌ك داماڵین.
به‌ڕێز بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیاش ڤلادمیر پوتن باسی له ڕه‌وشه‌كه كردووه كه هانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ووتوێژه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور داوه.
به‌ڵام ووته‌بێژی كۆشكی سپی هۆشداری ئه‌وه‌شیدا كه له‌وانه‌یه نه‌كرێت به خێرایی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی بتوانن بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
له نیۆركیش، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت پشتگیرییه‌كی زۆر له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌یاننامه‌یه‌كی توند له‌سه‌ر مه‌حكومكردنی تاقیكردنه‌وه موشه‌كیه‌كان ده‌ربكات.
كۆریای باكوریش گوتویه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و به نیازه تاقیكردنه‌وه‌ی تر ئه‌نجام بدات. به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا گوتویه‌تی هیچ كام له‌و موشه‌كانه‌ی تاقی كراونه‌ته‌وه مه‌ترسییان له‌سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیه. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه كه یه‌كێك له موشه‌كه مه‌ودا دووره‌كان دوای كه‌متر له خوله‌كێك پاش هه‌ڵدانی كه‌وتۆته خواره‌وه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.