پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌ریكی خۆكوژ ئۆتۆمبیلێكی له ده‌ره‌وه‌ی مه‌زارێكی شیعه‌كان له عێراق ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 12 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 40 كه‌سیش بریندار بوون.
هێزی پۆلیس ده‌ڵێن هێرشه‌كه‌ی زوویه‌كی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئامانجه‌كه‌ی حاجیه ئێرانیه‌كان بووه كه به دوو ئۆتۆمبیل گه‌شتیان كردبوو. هێرشبه‌ره‌كه به خۆیی و ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه به ناو ئۆتۆمبیلی حاجیه‌كاندا لێی خوڕیوه و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی له نزیك مه‌زاری مه‌یسه‌م ئه‌لته‌مار له ده‌ره‌وه‌ی شاری نه‌جه‌فی پیرۆز له باشوری عێراق ته‌قاندۆته‌وه.
یاخیبوان له عێراق پێشتریش هێرشیان كردۆته سه‌ر شیعه ئاینزاكان و ڕۆژی چوارشه‌ممه، له‌شكری ئه‌مریكی هۆشداری دا ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و ده‌ڵێن ڕێبه‌ری نوێی ئه‌لقاعیده له عێراق، ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمسری شاره‌زاییه‌کی زۆری له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراودا هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، ڕفێنه‌رانی یاسادانه‌ری سونی ته‌یسیر ئه‌لمه‌شهه‌دانی داخوازی له پارته‌كه‌ی واتا پارتی ئیسلامی سونه‌ی عێراقی كردووه بانگه‌شه‌ی دانانی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئازادكردنی زیندانیه عێراقیه‌كان و كۆتایی هاتن به‌و هێرشانه‌ی له دژی عه‌ره‌به سونه‌كان و شیعه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.