ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرستۆفه‌ر هیڵ به‌ره‌و ئاسـیا
به‌ڕێ كه‌وت به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و وتووێژكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یماندا سه‌باره‌ت به تاقیـكردنه‌وه موشه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكور.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند بڕیاره به‌ڕێز هیڵ سه‌ردانی پـكین و سیئۆك و تۆكیۆ و مۆسـكۆ بكات، وه ڕه‌نـگه به‌رنامه‌كه‌ی ئاڵوگۆڕیشی به‌سه‌ردا بێت.
هیڵ له بیۆنـگیانگی خواست بگه‌ڕێته‌وه بۆ وتووێژه‌كانی شه‌ش لایه‌نیـیه‌كه، كه ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوه‌كی كۆریای باكوره.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، له كۆشـكی سـپـیش سه‌رۆك بوش هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌كانه‌ی مه‌حكوم كرد و گوتی كۆریای باكور ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی له جیهان دائه‌بڕێت. هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی ئه‌وروپی و ئاسـیایـیش ئه‌و كاره‌ی كۆریای باكوریان مه‌حكوم كرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ڕوسی، یاریده‌ده‌رێـكی كرێملین گوتی ڕێبه‌رانی هه‌شت وڵاته پـیشه‌سازیـیه گه‌وره‌كه‌ی جیهان له كۆنـگره لوتـكه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌م مانـگه‌یاندا باس له‌م تاقیكردنه‌وه موشه‌كیانه ده‌كه‌ن.
باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، جۆن بـۆڵتن گوتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یه‌ك ده‌نـگن له ئاره‌زوی ناردنی په‌یامێـكی به‌هێز بۆ كۆریای باكور.
هاوكات ژاپـۆن ڕه‌شـنووسی بڕیارێـكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا داوا ده‌كات ناردنی ئه‌و پاره و كه‌ره‌سته و ئامێرانه قه‌ده‌غه بكرێت له كۆریای باكور كه له‌وانه‌یه له به‌رنامه موشه‌كیـیه‌كه‌ی به‌كار بهێنرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆریای باكور ئاماده نه‌بوو بۆ په‌یامنێران بدوێت.