توركیا داوا له عێراقـیـیه‌كان ده‌كات پـشـتگیری له پلانی ئاشـتبوونه‌وه بكه‌ن هه‌تا
كۆتایی به په‌ره‌سه‌ندنی كاری توندوتیژی له وڵاته‌كه‌یان بهێنرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدولڵا گول ده‌ڵێت هیوادارم پلانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی یاریده‌ده‌ر بێت له گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و هاوئاهه‌نگی نیشـتیمانی له عێراق. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتای عێراقی هوشیار زێباری ئه‌م گوتانه‌ی له ئه‌نقه‌ره ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی پلانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی له 25 ی مانگی شه‌ش ڕاگه‌یاند و تیایدا له‌و یاخیبووانه ده‌بورێت كه كاری توندوتیژی به‌لاوه ده‌نێن و ڕێـبازی سـیاسی له‌جیاتی ده‌گرنه به‌ر.
وتووێژه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی و توركی سه‌نـگیان خسـته سه‌ر داواكاری توركیا له لێـپـرسـراوانی عێراقی و ئه‌مریكی بۆ گرتنه به‌ری كاری توند له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی كوردی توركیا.