ئێران جارێـكی دیـكه دانانی واده‌ی كۆتایی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر پـێـشـنیاره‌كانی
كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تـكردۆته‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنانه به قه‌یرانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌تی.
له دواهه‌مین ڕه‌تـكردنه‌وه‌دا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بووه، واته دوای سێ ڕۆژ له‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌شت وڵاته پـیشه‌سازیـیه گه‌وره‌كه‌ی جیهان مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌كیان به تاران دا تا وه‌ڵامێـكی ڕوون و ئاشـكرا له‌سه‌ر ده‌سته پـێـشـنیاره‌كانی ڕۆژئاوا بداته‌وه، كه بۆ قایل پـێـكردنی ئێرانه كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حه‌مید ڕزا ئاسفی له میانه‌ی كۆنـگره ڕۆژنامه‌وانیـیه هه‌فتانه‌كه‌یدا، گوتی تاران هێـشـتا تا مانگی ئاینده وه‌ڵام ناداته‌وه. گوتیشی بڕیاره دانوستانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا، خافێر سۆلانا كۆبـبێته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌وان كاتێـكی زیاتریان ده‌وێت بۆ ڕوونـكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه وه‌ك ئه‌وان پـێی ده‌ڵێن ته‌مومژاویـیه له پـێشـنیاره‌كه‌ی كه له لایه‌ن هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میـشه‌یی‌یه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا ئاماده كراوه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن لیژنه‌ی جۆراوجۆر به وردی سه‌یری ده‌سته‌ی پـێـشـنیاره‌كان ده‌كه‌ن.
وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كانی پـێـیان وایه ئێران پلان بۆ دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی دائه‌نێت. ئێرانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.