فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل هێرشـیان كردۆته سه‌ر نووسـینـگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری
فه‌له‌سـتنی، ئیسماعیل هه‌نیـیه له شـاری غه‌ززه.
له ده‌مه‌ی ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیه‌ی ڕۆژی یه‌كـشـه‌ممه‌ی ئیسرائیل‌دا، به‌ڕێز هه‌نیـیه له نووسـینـگه‌كه‌ی نه‌بووه.
هه‌نیــیه هێرشـكه‌ی مه‌حكوم كرد و داوای له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌وڵ بده‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر غه‌ززه.
هاوكاتی ئه‌و هێرشه‌ش میلیشـیایه‌كی حه‌ماسیش له باكوری غه‌ززه له هێرشـێـكی دیكه‌دا كوژراوه.
هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئیسرائیل ئه‌م شـاڵاوه له‌شـكریـیانه دژی ئامانج و نیشـانه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان وه‌ك فشـارێـك به‌كار ده‌هێنن بۆ ئازادكردنی سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی كه ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه‌ی ڕابوردوو گیرابوو.
باڵه چه‌كداره‌كه‌ی حه‌ماس و دوو ڕێـكخراوی تری فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ربازه ئازاد ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرشـه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه ڕابگرێت و هه‌روه‌هاش 1000 گیراوی فه‌له‌سـتینی ئازاد بكات.
ئیسرائیلیش ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه. وه‌زیری ناوخۆی ئیسرائیلی ڕۆنـی بار له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی دا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی گوتی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له لێـدانی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به حه‌ماسه‌وه هه‌یه.
له واشـنتۆنیش، سه‌رۆك بوش گوتی ئازادكردنی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه كلیلی سه‌ره‌كی كۆتایی هێنانه به‌م قه‌یرانه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس گوتی دانوسـتاندنه‌كان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ میلیتانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه ئازاد بكه‌ن.