سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا که هه‌ڵگری بیرۆکه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی نیشتمانه‌که‌مانن له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له دژی زۆرداری شه‌ڕ ده‌که‌ن تاوه‌کو به ئازادی بژین.
دیموکراته‌کانیش له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن پێویسته سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق بگه‌ڕێنه‌وه چونکه سه‌رۆک بوش هیچ پلانێکی ئاشکرای بۆ سه‌رکه‌وتن نیه.
سه‌رۆک بوش له میانه‌ی ووتارێکی ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا ئه‌م قسانه‌ی کرد، بابه‌تی ئه‌مجاره‌شی تایبه‌ت بوو به ئاهه‌نگه‌کانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا که له چواری مانگی حه‌وتدا به‌ڕێوه ده‌چێت. سه‌رۆک بوش گوتی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌و کاته‌وه‌ی که شه‌ڕی ئه‌مریکا هه‌ڵگیرساوه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو چه‌رخه خزمه‌ت ده‌که‌ن و گیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و پرنسیپانه‌ی که دامه‌زرێنه‌رانی نیشتمان دایان ناوه.
سه‌رۆک بوش گوتیشی " له‌م کاتژمێره‌دا، پیاوان و ژنانی هێزه‌کانی له‌شکری له ناوچه جیاجیاکاندا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه و ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانیان زۆر به شانازی و شاره‌زاییانه‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک چۆن لێیان چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین. بۆ ماوه‌یه‌کی درێژیشه خێزانه‌کانیان و خۆشه‌ویسته‌کانیان سه‌رباری زه‌حمه‌تی دووری نێوانیان، ئازایه‌تی و سه‌ربه‌رزی خۆیان نیشانداوه. سه‌ربازه‌کانیش له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا شایسته‌ی هه‌موو پێ‌زانین و پشتگیرییهکن.
جێی باسه، سه‌رۆک بوش به نیازه له پشووی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی دا کاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی بنکه‌ی سه‌ربازی فۆرت براگ و خێزانه‌کانیان له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا به‌رێته سه‌ر. هه‌روه‌ها به نیازه له‌وێ سوپاسی ئه‌و سه‌ربازانه بکات بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی له پێناو ئازادی‌دا کردوویانه.
به‌ربژاری ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریکاش جم وێب له میانه‌ی ووتاری رادیۆیی هه‌فتانه‌ی دیموکراته‌کان گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه شه‌ڕه‌که‌ی عێراق به زوویی و به شانازییه‌وه کۆتایی پێ بهێنرێت.
به‌ڕێز وێب ناسراوه به‌وه‌ی که یه‌کێکه له مارینزه دێرینیه‌کانی شه‌ڕی ڤێتنام که زۆرترین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه و له سه‌رده‌می به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆناڵد ره‌یگن واتا له ساڵانی 1980 کاندا سکرتێری سه‌رۆک بووه بۆ کاروباری هێزی ده‌ریایی تاوه‌کو له ساڵی 2003دا وازی له پارتی کۆمارییه‌کان هێناوه به‌هۆی بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک بوش بۆ چوون بۆ شه‌ڕ له عێراقدا.
به‌ڕێز وێب گوتویه‌تی : من بینیومه کاره‌کان به باشی به‌ڕێوه چوون و بینیویشمه کاره‌کان به خراپی ئه‌نجام دراون. له هه‌موویدا، من به توندی باوه‌ڕم وایه که کاتێک کاره‌کان به باشی به‌ڕێوه ناچن، ئه‌رکی سه‌ر شانی ڕێبهرهکانه دان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بنێن و کار بۆ چاکردنی کێشه‌کان بکه‌ن. هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له دژی شه‌ڕ قسه بکات، بێ وه‌فایه بۆ سه‌ربازه‌کانی ووڵات. هه‌روه‌ها گوتی پێویسته خۆمان بخه‌ینه جێگه‌ی سه‌ربازه‌کان و بیر له‌و کارانه بکه‌ینه‌وه که ده‌یکه‌ن، ئه‌وجاش خۆزگه ڕاستیه‌که بڵێین.
جێی باسه، به‌ڕێز وێب له به‌رامبه‌ر سیناتۆر جۆرج ئاڵنی ویلایه‌تی ڤه‌رجینیا خۆی به‌ربژار کردووه که بیری کردۆته‌وه له‌وه‌ی خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2008 به‌ربژار بکات. به‌ڕێز وێب له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنیدا تیشکی خستۆته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراق و ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه کۆتایی پێ بهێنرێت تاوه‌کو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕوبه‌ڕووی مه‌سه‌له ستراتیژییه‌کانی وه‌ک چین ببنه‌وه.