دادگای باڵای عێراقی ڕایگه‌یاندووه دكتاتۆری پــێـشوو، سه‌دام حسێن و شه‌ش له یاریده‌ده‌ره‌كانی 21 ی مانگی هه‌شت دادگایی ده‌كرێن به تاوانی كوشـتنی به كۆمه‌ڵی ده‌یان هه‌زار كوردی عێراقی له میانه‌ی سـاڵانی هه‌شـتاكاندا، كه به شاڵاوی ئه‌نفال ناسراوه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مارگرێت به‌شیر له كوردستانی عێراق ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه، وه هاوكارمان جانی دیلان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له 25 ی مانگی دووی سـاڵی 1988، له‌شـكری سه‌دام حوسه‌ین دژ به كورده‌كانی عێراق
كه له باكوری وڵاته‌كه‌دا ده‌ژین ده‌ستی كرد به كامپـینی به كۆمه‌ڵ كوشتن، پاش ئه‌وه‌ی كۆتایی پـێـهات له مانـگی سێپـته‌مبه‌ری پاش، ده‌یان هه‌زار له مناڵ و ژن و پـیاوانی كورد كوژران و یاخود بێ سه‌روشوێن بوون. هه‌ندێ له گروپه‌كانی مافی مرۆڤ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون تا 182 هه‌زار كه‌س به‌راورد ده‌كه‌ن.
ئه‌و كرداره به ئه‌نفال ناسراوه كه ناوی سوره‌تێـكی قورئانه واته به عه‌ره‌بی ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ڕدا له ناو ده‌برێن.
له سـاڵی 1988 و له هه‌شت قۆناغی جیاوازدا تانـك و هێزه‌كانی سه‌دام حوسه‌ین هێرشـیان كرد و فره‌تر له 4000 گوندی كوردیان له‌ناوبرد. ئه‌وان كرداره‌كه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌سـتیان پـێـكرد، له سـلێـمانیـیه‌وه، له ڕێـگای هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوا تاكو دهۆك نزیك به سنوری عێراق له‌گه‌ڵ توركیا.
یه‌كێـك له به‌دترین هێرشـه‌كانی ئه‌و ده‌مه‌دا بۆ سه‌ر شـارۆچـكه‌ی هه‌ڵه‌بـجه بووه نزیـك به سنوری ئێران و عێراق. لێره سه‌دام به‌وه تاوانبار كراوه له فه‌رماندان به به‌كارهێنانی چه‌كه كیمیاویـیه‌كان و كوشـتنی نزیـكه‌ی 5000 هاوڵاتی سـڤیل. ئه‌و تاوانه ئه‌وه‌نده دڕنـده و ترسـناكه كه دادگای باڵای عێراق له دادگایـیه‌كی جیاوازدا پـیایدا ده‌چـێـته‌وه.
پاش نزیـكه‌ی 20 سـاڵ، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی له ئه‌نفاله‌كاندا ڕزگاریان بووه هێـشـتا له ده‌ستدانی خۆشه‌ویسـتانیان خانوبه‌ر و ژیان و دار و نه‌داریان چاك نه‌بوونه‌ته‌وه.
چـنار عه‌بدولڵا وه‌زیری وه‌زاره‌تی ئه‌نفاله له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌م
زوانه پـێـكهاتووه. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان بووه توشی گرفتی تایبه‌تی بوون.
خانم چـنار ده‌ڵێت، به‌ڵام به ته‌ئكید وه‌كو ئاگادارم چه‌ند دراسه‌یه‌ك كرایه له لایه‌نی ده‌روونی له‌سه‌ر به تایبه‌تی ژنه ئه‌نفاله‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه نسبه‌تی %20 توشی نه‌خۆشـی ده‌روونی بووینه، توشی حاله‌ی وه‌كو كه‌بت بووینه، توشی حاله‌ی وه‌كو هێسـتریا ده‌بن، ئه‌وه هه‌مووی كۆمه‌ڵـێـك نه‌خۆشی ده‌روونیـیه كه توشی ژنی ئه‌نفال بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه زۆربه‌یان پـیاوه‌كانیان له‌ده‌ستدایه و هه‌تا ئێـسـتاش چاره‌نووسـیان نازانن، زۆربه‌یان تا ئێـسـتاش چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پـیاوه‌كانیان ده‌كه‌ن.
چـنار عه‌بدولـڵا ده‌ڵێت له كاتێـكدا ڕۆژی ده‌سـتپـێـكردنی دادگایی كردنی سه‌دام له‌سه‌ر ئه‌نفال نزیـك ده‌بێته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خه‌ریـكی كاركردنه بۆ ئاماده‌كردنی هه‌ندێـك له به‌ڵـگه‌كان. ئه‌و ده‌ڵێت فره‌تر له 1000 كورد ئاماده‌یی خۆیان نـیشـان داوه دژ به سه‌دام حوسه‌ین و هاوكاره‌كانی گه‌واهی بده‌ن به‌ڵام دادگاكه ته‌نها داوای 200 گه‌واهی ده‌ری كردووه.
خانم چنار ده‌ڵێت، له دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین یان حوكم دانی ئه‌و، ئێمه دوو شت زۆر زه‌روره یه‌ك سه‌دام حوسه‌ین تاوانباره به‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردبێت بۆیه ده‌بێت حوكمی عادلی خۆی وه‌ربـگرێت و ئه‌و حوكمه‌ی كه پـێویسـته بۆ ئه‌و تاوانه‌ی كه كردویه‌تی، دوو ئه‌و خه‌ڵـكه زه‌ره‌رمه‌ند بووه، واته لایه‌نی تاوانی جه‌زایی و تاوانی مه‌ده‌نی دوو شـتی جیاوازن، ئه‌و خه‌ڵـكه له لایه‌ك خه‌ڵـكی سـڤیل زه‌ره‌رمه‌ند بووه به ده‌ره‌جه‌ی زۆر بۆیه ده‌بێت به پـێی ئه‌و یاسایه، یاسای تاوانه‌كان ئه‌وان حه‌قی خۆیانه داوای ته‌عویز بكه‌ن.
كه دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام له مانـگی هه‌شت ده‌ست پـێـده‌كات بڕیار وایه له پایته‌ختی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه بـچـێت. یوسف شـوان وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پـێش دروست بوونی وه‌زاره‌تی ئه‌نفال له كـێـشه‌كانی ئه‌نفال به‌رپـرس بووه. ئه‌و ده‌ڵێت زۆربه‌ی كورده‌كان ئه‌یانه‌وێت دادگاكه له باكوری عێراق به‌ڕێوه بـچـێت.
به‌ڕێز شـوان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بـێـتو دیدوبۆچوونی گـشـتی هاوڵاتیـیان وه‌ربـگیرێت ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌م شـتانه‌ی له كوردستان ئه‌نجام دابوو ، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت بهێنرێت بۆ كوردسـتان و له كوردسـتان دادگایی بكرێت.
له گوندی هه‌ریر، دانیشـتوان هێـشـتا به یادی ئه‌و ڕۆژانه‌دان. كه ژیانیان سه‌ر له
به‌یانی مانگی حه‌وتی ساڵی 1983 ڕاوه‌سـتا، كاتـێـك هه‌موو شـتـێـكیان له ده‌ستدا. لێره‌دا بوو هێزه‌كانی سه‌دام نزیـكه‌ی 8 هه‌زار كوڕ و پـیاو له خێـڵی بارزانیـیه‌كان كوشـت له به‌رامبه‌ر هاوبه‌ندی ڕێبه‌ره‌كه‌یان مه‌سعود بارزانی له ده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقدا له‌گه‌ڵ تاران. هه‌رچه‌نده ئه‌مه پـێش كامپـینی سـاڵی 1988 بووه، ئه‌م تاوانانه له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه هه‌روه‌ها وه‌كو ئه‌نفال ته‌ماشا ده‌كرێت، وه ده‌بێته به‌شـێـك له كێـشه‌كه دژ به سه‌دام له مانـگی هه‌شت.
پـیرۆز هێـشتـا له یادی ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی سه‌دام چوارده‌وری گونده‌كه‌یان دایه و ده‌ڵێت، ئێمه له خه‌ودا بووین و تاریك بوو، كاتی نوێژی به‌ره‌به‌یان بوو پـێمان زانی، ئیتر هه‌ندێـك ده‌رباز بوون و هه‌ندێـكیش به‌رده‌سـتیان كه‌وتن.
به‌م زووانه گۆڕی به كۆمه‌ڵ له بیابانه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و ئێسـك و ئێسقانی هه‌ندێ له‌و كوڕ و پـیاوانه‌دا كه ون بوونه تیایدا بووه.
هه‌رچه‌نده دادگاكردنی سه‌دام بڕیار وایه له به‌غدا نه‌ك له باكوری عێراق به‌ڕێوه بـچێت، زۆر له كورده‌كان له‌و بڕوایه دان دكتاتۆری پـێشوو ئه‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و ئازار و ئه‌شـكه‌نجانه بدات كه به‌سه‌ر هاوڵاتیـیانیاندا هێنابوو.