فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامه له لێدانی ئامانجه‌كانی له كه‌رتی غه‌ززه كه هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسماعیل هه‌نیـیه داوای له ئیسرائیل كردووه هێرشه‌كه‌ی ڕابگرێت.
دره‌نـگ كاتێـكی شه‌وی هه‌ینی و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه هێرشه ئاسمانیـیه‌كانی ئیسرائیل كه‌مپـێـكی مه‌شق پـێـكردنی كردۆته ئامانج كه له لایه‌ن میلیتانه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، وه هه‌روه‌ها له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كیشی له كه‌رتی غه‌ززه داوه.
ئیسرائیل ئه‌م هێرشـانه ده‌كات به‌مه‌به‌ستی فـشـارخستنه سه‌ر میلیتانه‌كانی حه‌ماس هه‌تا ئه‌و سه‌ربازه ئازاد بكه‌ن كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ڕفێندراوه.
ڕۆژی هه‌ینی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه كه پـزیشـكێـكی فه‌له‌سـتینی سه‌ردانی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه‌ی كردووه و برینه‌كانی تیمار كردووه له جـێگایه‌كی ئاشـكرا نه‌كراو له كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكات له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌نـگه‌تاوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیبلۆماته فه‌له‌سـتینیـیه‌كان داوایان له ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد پـشـتیوانی له بڕیارێـك بكه‌ن كه تیایدا ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل مه‌حكوم بكه‌ن.