گروپه ئیـسـلامیـیهكان له كوردستانی عێراق داوا ده‌كه‌ن ده‌سـتوری هه‌رێمی كوردسـتان هاوشـێوه‌ی ده‌سـتوری عێراقی بێت. هه‌ر له ڕوانـگهی هێـشـتنهوهی شه‌ریعه‌ی ئـیـسـلامی به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بڕیاره‌كان و یاساكانی ناو ده‌سـتور. ئه‌م بانـگهشهیهی ئیـسـلامیـیهكانیش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی مشـتومڕێـكی گه‌رم له‌سه‌ر ڕۆڵی ئاین له كۆمه‌ڵـگای كوردی و حكومه‌تدا په‌یدا بـبێت.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر ڕه‌فیق سابیر، سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه دیموكراسـیـیهكان له شـاری سـلێمانی.
زانا سه‌عید روستایی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 48 خوله‌كه.