هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له باشوری ئه‌فغانستان، سه‌ربازێك كوژراوه و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزی هاوپه‌یمان ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و گوتیان ئه‌و مینه له كاتێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه كه سه‌ربازه‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاسایشیان له ناوچه‌ی نه‌وزای پارێزگای هێلماند ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها گوتوشیانه ئه‌و مینه بۆ 25 ساڵ له‌مه‌و پێش گه‌ڕاوه‌ته‌وه كاتێك شه‌ڕ و پێكدادان له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئاماژه‌ی به ڕه‌گه‌زی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و قوربانیانه نه‌داوه.
له لایه‌كی دیكه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و ئه‌فغانستان 21 چه‌كداری تالیبانه‌كانیان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا كوشتووه كاتێك هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنی حه‌شارگه‌كانی پارێزگای ئوروزگان له باكوری هێلماند.
جێی باسه، هێزه‌كانی ئه‌مریكی و به‌ریتانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانستان پێك دێنن. ڕێبه‌رانی له‌شكری هه‌ردوو ووڵاتیش دانیان هێنا به‌وه‌ی كه‌وا له‌م هه‌فته‌یه‌دا یاخیبوان به شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌هێز بوون هه‌روه‌كو پێشتر پێشنیاری بۆ كرابوو.