سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادمیر پـوتین داوای له هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه ئه‌و
كه‌سانه بدۆزنه‌وه و له‌ناویان به‌رن كه له پـشـتی كوشـتنی 4 كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ڕوسیان له عێراق.
به‌ڕێز پـوتین ده‌ڵێت هه‌موو ههوڵـكی پـیویست ده‌درێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی ئه‌و تاوانه.
به‌ڵام ڕاگه‌یاندنێـك كه له لایه‌ن كرێملین بڵاو كرایه‌وه، باسی له ورده‌كاریـیه‌كانی ئه‌وه نه‌كردووه كه چ هێزێـكی تایبه‌ت پـلان بۆ ئه‌و كاره دائه‌نێت. گوتیشی ڕوسـیا ڕێز له هه‌رچ جۆره زانیاریـیه‌ك ده‌گرێت كه په‌یوه‌ندی به ڕفێنهرهكانهوه هه‌یه.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ڕوسیای فیدڕاڵی ده‌ڵێت هه‌موو كارێـك ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕفێندهر و بكوژانی چوار كارمه‌نده‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ڕوسیا له عێراق.
شـایانی باسه پـێـشـتر له‌م مانـگه‌دا ئه‌و چوار كارمه‌نده له به‌غدا ڕفێندران و یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابوردوو له ماڵپه‌ڕێـكی سه‌ر ئنته‌رنێت له فایلـێـكی ڤیدیۆیـیدا شـێوه‌ی كوشتنهكهیانی پـیشـان داوه.