كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتیوانی ئه‌مریكای بۆ
ئه‌فغانسـتان دووپات كردۆته‌وه و ده‌شـڵێت دوژمنانی ئه‌فغانسـتان سه‌رناكه‌ون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕایس له لـێدوانێـكی دا بۆ په‌یامنێران دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حامید كارزای، سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان دا ڕێبه‌ره ڕوخێنراوه‌كانی تاڵیبانی وه‌ك دوژمنێـكی هاوبه‌ش له جیهاندا ناساندووه، وه گوتوشـیه‌تی تاڵیبانه‌كان تاكتیكه‌كانی خۆیان گۆڕیـوه و كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیش كار له‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی نوێ بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌كات. دواتریش له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی په‌شـتۆی ده‌نـگی ئه‌مریكادا ڕایس گوتویه‌تی به‌رده‌وامی توندوتیژیـیه‌كان هێنده‌ی ئه‌و به‌شـداریـیه‌ی جیهان گرنـگ نیـیه له هه‌وڵه‌كانی سه‌ر له‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌فغانسـتاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه ئاسایشیـیه‌كانی ئه‌فغانسـتان مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێـكراوه بۆ شه‌ڕی دژی یاخیبووان له باشوری ئه‌فغانسـتان و هێزی زیاتریش نێردراون. ڕایس ده‌ڵێت له میانه‌ی وتووێژه‌كانیدا له ئیسلام ئاباد په‌روێز موشه‌ره‌ف سه‌رۆكی پاكستان دانی به‌وه‌داناوه كه ده‌سته و تاقمی تیرۆریسـتان هه‌ن له ناوچه‌ی وه‌زیرسـتانی پاكسـتان و خۆیان حه‌شـار داوه، وه گوتوشـیه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌ف جه‌ختی كردۆته‌وه كه پاكستان زۆر به ڕوشـدی شه‌ڕی ئه‌و ده‌سته و تاقمانه ده‌كات.