كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشــتـۆته پاكسـتان بۆ
وتووێژكردن له‌گه‌ڵ په‌روێز موشه‌ره‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان و گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی تریشـدا.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه، هه‌ر به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له نیشـتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له ئیسـلام ئاباد ڕایس گوتویه‌تی سبه‌ی چوارشه‌ممه سه‌ردانێـكی ئه‌فغانسـتانیش ده‌كات، كه له به‌رنامه‌یدا نه‌بووه. ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كابوڵ پـێـش به‌شـداری كردنی ده‌كه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شـت وڵاته پـیشـه‌سـازیـیه‌كه‌ی جیهان كه له ڕوسـیا ده‌كرێت.
له ده‌می سه‌ردانه‌كه‌ی كابوڵیدا ڕایس له‌گه‌ڵ حامد كارزای، سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان كۆده‌بێـته‌وه و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌ركرده‌كانی هێزی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌ڕێز كارزای له هه‌وڵـێـكی بێوچاندایه بۆ فراوان كردنی ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی و هه‌روه‌هاش به‌ربه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـدانه زۆره‌ی جموجۆڵه‌كانی یاخیبووان.
له لـێدوانێـكیش دكتۆر ڕایس بۆ ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی له‌م سه‌ردانانه‌یدا یاوه‌ری ده‌كه‌ن گوتویه‌تی واشـنتۆن له‌پـشت پاكســتان و ئه‌فغانسـتان ده‌بێت به‌ڵام ده‌شـڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خواسـتیاره هاوكاریـیه‌كی باشـتر له نێوان ئه‌م دوو وڵاته دراوسـێـیه‌دا هه‌بێت له شه‌ڕی دژی تیرۆریزمدا.
هه‌روه‌ها دكتۆر ڕایس سـتایشی ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌فی كرد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدات بۆ بردنی پاكستان به ڕێـگای میانڕه‌ویدا له بری ڕێـگای توندڕه‌ویدا. هه‌روه‌هاش ستایشی به‌ڕێز كارزای كرد و گوتی ڕێبه‌رێـكی به توانایه و واشـنتۆن به ته‌واوه‌تی پـشـتـگیری ده‌كات.
شـایانی باسه به‌ڕێز كارزای ڕه‌خنه‌ی له پاكسـتان گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به درێـژایی سنوره شـاخاویـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كارێـكی ئه‌وتۆ ناكات بۆ ڕاونانی تیرۆریستان.