ڕێبه‌ری ڕۆحانی ئێرانی ده‌ڵێت هیچ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌ك نابینێت له دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران.
ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له درێژه‌ی قـسـه‌كانیدا گوتویه‌تی ئێران دانوسـتاندن له‌سه‌ر مافی خۆی ناكات بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سـێـكدا. به‌ڵام ده‌شـڵێت ئێران خواستـیاره گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشـتی نێونه‌ته‌وه‌یی بكات بۆ به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بـێـتوو وڵاتانی تر قایل بن به مافی ئێران بۆ هه‌بوونی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بواری ڕه‌خساندووه بۆ به‌شـداری كردن له وتووێژكانی ئه‌وروپادا ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كه‌م ئێران قایل بوو به ڕاگرتنی كرده‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆم.
تۆنی سـنۆ، ده‌مڕاستی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه بزانێت عه‌لی لاریجانی وتووێژكه‌ری ناوه‌كی ئێرانی چی به خافێر سۆلانا، به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت. سـنۆ گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ش هاوشـێوه‌یه له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیدا بۆ كاردانه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر كۆمه‌كی ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاران له‌به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم و هه‌روه‌هاش هاتنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر مێزی دانوسـتاندن.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كانی له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌دات، ئێرانیش نـكۆڵـی لێ ده‌كات.