به پێی پلانی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالکی که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاندبوو، سه‌ده‌ها به‌ندکراو ئازاد کراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 450 به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب له خۆرئاوای به‌غدا و به‌ندیخانه‌کانی تردا ئازاد کراون.
به‌ڕێز ئه‌لمالکی به‌ڵێنی‌داوه به ئازادکردنی 2500 به‌ندکراوی تر تاوه‌کو کۆتایی ئه‌م مانگه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و به‌ندکراوانه‌ی ئازاد کراون په‌یوه‌ندییان به کاریی تاوانکارییه‌وه نه‌بووه و یاخود به هه‌ڵه ده‌ستگیرکراون.
هاوکات، له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت له ئاکامی ژماره‌یه‌ک هێرشی جودا مارینزێکی ئه‌مریکی و سه‌ربازێک له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا کوژراون. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو له شاری که‌رکوک، سێ که‌س کوژراون.
له لایه‌کی دیکه، دادگای باڵای عێراقی ده‌ڵێت دووه‌م قۆناغی دادگایی کردنه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین و ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی له 21 ی مانگی هه‌شتی داهاتوودا ده‌ست پێده‌کات.
ئه‌م قۆناغه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به کوشتنکاری ده‌یان هه‌زار کورد له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفالی ساڵی 1980 کان. هه‌روه‌ها ڕووداوی ساڵی 1988 ی شاری هه‌ڵه‌بجه که تیایدا 5000 که‌س گیانیان له ده‌ستدا.
له قۆناغی ئێستای دادگایی کردنه‌که‌شدا، سه‌دام ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی سالێ 1982 ی گوندی دوجێل دادگایی ده‌کرێن.