حكومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت پـێـشـبینی ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی
ئه‌وروپا، خافێر سـۆلانا به‌م زووانه سه‌ردانی ئێران بكات بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی ئێرانی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی لاریجانی به‌رپـرسی وتووێژه‌كانی ناوه‌كی ئێران گوتی لێـپـرسـراوانی ئێرانی زۆر به په‌رۆشه‌وه تاووتوێی پـێـشـنیازی كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن كه بۆ قایلـكردنی ئێرانه هه‌تا واز له چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی خۆی بـهێنێت.
لاریجانی گوتیشی ئێران هه‌وڵ ده‌دات به‌زووترین كات وه‌ڵامی پـێـشـنیازی پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میـشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا له‌مه‌ڕ كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بداته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئێران تا ناوه‌ڕاستی مانگی هه‌شت وه‌ڵامی پـێـشـنیازه‌كه ده‌داته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانـك واڵته‌ر شـتاینمایه‌ر به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رزی گوت من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم ڕۆژئاوا بتوانن تا ئه‌و ماوه زۆره چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئێران بكه‌ن.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپایی ئێران به هه‌وڵدانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، تارانیش ئه‌و تاوانه ڕه‌تـده‌كاته‌وه.