سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌ر بڕیارێك په‌یوه‌ندی به ئاستی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه له عێراق هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت له پێشدا ڕه‌وشی ووڵاته‌كه ڕه‌چاو بكرێت.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌وانانی گوت هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی فه‌رمانده‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق كۆبۆته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز گوتویه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی نهێنیدا له پنتاگۆن هه‌فته‌ی ڕابردوو پلانێكی خستۆته ڕوو كه باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق ده‌كات له 14 یه‌كه‌ی سه‌ربازییه‌وه بۆ شه‌ش یه‌كه‌ی سه‌ربازی تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2007.
یاسادانه‌رانی سه‌ر به پارتی دیموكراتیش گوتویانه ئه‌و پلانه هاوشێوه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌یه كه دیموكراته‌كان سه‌باره‌ته به كشانه‌وه له عێراق ده‌یكه‌ن.
كۆمارییه‌كانیش دیموكراته‌كان گوناهبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ستراتیژییه‌تی وازهێنان و ته‌واو نه‌كردنی كاره‌كانیان له عێراق هه‌یه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، كۆمارییه‌كان دوو پلانی دیموكراته‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه كه تیایدا ئاماژه‌یان به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له عێراق كردبوو.
سه‌رۆك بوش گوتیشی هه‌رچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان له عێراق بدرێت ئه‌وا ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.